بۆ پاراستنی بایدن هێز لە دوروبەری کۆشکی سپی جێگیرکراوە؟

گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان کۆشکی سپی و گرێک ئابۆت، دادوەری کۆمارییەکانی ویلایەتی تەکساس پەرەی سەند،  گرێک ئابۆت، تەلی دڕکاوی لەسەر سنووری مەکسیک داناوە.

ئیگل پاس، لە ویلایەتی  تەکساسی ئەمریکا بووەتە گۆڕەپانی ناکۆکی لەنێوان دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکە و دەسەڵاتی فیدڕاڵی سەبارەت بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی قەیرانی کۆچبەران.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند، پاڵپشتی تەواوی ویلایەتی تەکساس دەکات ئەگەر وەک سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرایەوە و هەموو سەرچاوە سەربازییەکان دەخاتەکار بۆ داخستنی بەشی کۆتایی سنووری ویلایەتەکە لەگەڵ مەکسیک.

دانوستانی نێوان لایەنەکان لەگەڵ نزیکبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاڵۆز بوون لە بڕیارە لە مانگی نۆڤەمبەری ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت، کە تیایدا پێشبینیدەکرێت رووبەرووبونەوەی بایدن و ترەمپ دووبارە ببێتەوە.

لە گرتەیەکی ڤیدۆییدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە دەردەکەوێت کە لە دەوروبەری کۆشکی سپی هێزی ئەمریکی بۆ پاراستنی جۆبایدن، سەرۆکی ئەمریکا دانراوە، بەڵام ڤیدیۆکە نوێ نییە.

ئەو گرتە ڤیدۆییە دەگەڕێتەوە بۆ 19ی کانوونی دووەمی 2021، لەسەروبەندی مەراسیمی دەستبەکاربوونی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا، کاتێک هێزێکی ئەمریکی بۆ رێگریکردن لە دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی جێگیرکرا بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییان دەیانویست سڵاو لە سەرۆک بکەن قەرەباڵغی دروستبووبوو، لەو کاتەشدا ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوبووەوە.

 

 

 

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

لە كەركوك منداڵێكی تەمەن حەوت ساڵان دایكی خۆی كوشت

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی ئەمریکا: هەموو رێکارێک دەگرینەبەر بۆ پاراستنی هێزەکانمان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share