دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری تانەدان و داوای یاسایی پێشکەشکراو سەبارەت بە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنەکە دوادەخات.
ئەمڕۆ دووشەممە، دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق، بڕیاردانی لەسەر ئەو تانەو داوا یاساییانەی لەسەر هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەبوون بۆ رۆژی 27و28ی مانگی داهاتوو، دواخست.
ئەنجومەنی نوێنەران، لە 14ی ئەم مانگە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجامدا، بەڵام هیچ كام لە كاندیدەكان نەیانتوانی دەنگی پێویست بەدەستبهێنن و یەکلاییکردنەوەی ئەو پۆستە دواخرا.
رۆژی 14ی تشرینی دووەمی 2023 بەپێی بڕیارێک دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.