ئەمڕۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 208 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشتنی دۆلاری بۆ ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و زیاتر لە 208 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکەی بانکی ناوەندی کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، ئەمڕۆ بڕی 208 ملیۆن و 32 هەزار و 380 دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە، لەو بڕەش 193 ملیۆن و 554 هەزار و 380 دۆلاریان بە شێوەی حەواڵەیە و تەنها 14 ملیۆن و 478 هەزار دۆلاری بە شێوەی نەختینە بووە.

کۆتا خستنەڕووی خشتەی فرۆشی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە 28ی کانوونی دووەمی 2024 بوو کە تێیدا 205 ملیۆن و 85 هەزار و 841 دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.

هەر سەبارەت بە دۆلار، بەیانی ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلاری ئەمریکی بە 151 هەزار و 500 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەکاتێکدا دوێنێ بە نزیکەی 151 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەدەکرا.

بابەتی پێشتر

کاندیدە سەرکەوتووەکانی کەرکوک ئەمڕۆ سوێندی یاسایی دەخۆن

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کاروان گەزنەیی: ئەو داهاتەی بەهۆی گەندەڵییەوە لە سێ ساڵی ڕابردوودا نەماوە 80%ـی لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بووە

کاروان گەزنەیی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان باس لە داهاتی نەوت و خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، ئاماژە بۆ دیارنەمانی…
Total
0
Share