لە کاتی بەڕێوەچوونی رێورەسمێکی ئاینیدا، هێرش کرایەسەر یەکێک لە کەنیسەکانی شاری ئیستانبوڵی تورکیا، بەو هۆیەوە کەسێک کوژرا.
بەپێی ماڵپەڕی سکای نیوز، هێرشەکە کاتژمێر 11:40 ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە لایەن دوو چەکداری دەمامکدارەوە کراوەتە سەر کەنیسەکە لە ناوچەی سارییەر لە ئیستانبول.
لەبارەی رووداوەکەوە، عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشەکە کەسێک کوژرا.