توركیا كچە كوردێكی دەستگیركرد

حكومەتی توركیا كچە كوردێكی دانیشتووی هامبۆرگ دەستگیر دەكات، بەهۆی ئەوەی لە چەند پۆستێكدا ڕەخنەی لە حكومەتی توركیا گرتووە.

میدیاكانی ئەڵمانیا بڵاویانكردەوە، شەوی ڕابردوو 3ی كانونی دووەم، كچە كوردێك بە ناوی ئیسیان پاش ئەوەی لە هامبۆرگەوە گەیشتووەتە فڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵ، لەلایەن حكومەتی توركیاوە دەستگیركراوە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، بە تۆمەتی “بانگەشەكردن بۆ تیرۆر” لەڕێی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، لەلایەن توركیاوە دەستگیركراوە.

ئیسیان تەمەنی 25 ساڵە و پیشەی پەرستارە، خانەوادەكەی لە دێرسیم دەژین و لەگەڵ دایكیدا بە نیازبووە پشووەكانی لەوێ بەسەر بەرێت.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Iso🖤 (@isyankonak)

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەستی تۆڕی میدیایی ئیستا كەوتوون، ئەو كچە كوردە لە شاری هامبۆرگ لە ئەڵمانیا دەژێت، لە ساڵی 2019دا چەند پۆستێكی لە تۆڕە كەمەڵایەتییەكان بڵاوكردووەتەوە و تیایدا ڕەخنەی لە حكومەتی توركیا گرتووە.

فەیحان كوناك، دایكی ئیسیان بە چەند میدیایەكی توركیی ڕاگەیاندووە، “كچەكەم بە نیازبوو پشووەكانی لە دێرسیم بەسەر بەرێت، بەڵام لە فڕۆكەخانەی ئیستەنبوڵ كەلەپچەی لەدەست كرا”.

https://twitter.com/mervexbrn/status/1345863045524959237

بابەتی پێشتر

داگیركردنی عێراق یان یارمەتیدانی؟ چین ملیاران دۆلار دەدات بە بەغداد

بابەتی دواتر

پەرلەمانتاران: چاكسازی هێواشە و پێویستیشە لە داهاتەوە دەستپێبكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

میدیاكانى توركیا: ئه‌ردۆغان له‌ هه‌وڵێكى تیرۆركردن ڕزگاری بوو

میدیاكانى توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، له‌ شوێنى وتاردانه‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له‌ باكووری کوردستان بۆمبێكى چێندراو دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌نیازى ته‌قاندنه‌وه‌ى دانرابوو. بەپێی…
Total
0
Share