بە تۆمەتی بڕین و تەختکردنی زەوی گشتی، هاوڵاتییەک دەستگیرکرا.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی زەڕایەن لە سنووری گوندی کانی میل هاوڵاتییەکیان بە تۆمەتی زیادەڕۆیی دەستگیرکرد کە هەستابوو بە بڕین و تەختکردنی زەوی گشتی .
باس لەوەس دەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراو رادەستی دادوەر کرا بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.