کۆمپانیای ئیبەی 9٪ی کارمەندەکانی لە کارەکانیان دووردەخاتەوە

کۆمپانیای ئیبەی رایگەیاند، پلانی هەیە 9٪ی هێزی کاری کۆمپانیاکە لە کارەکانیان دووربخاتەوە، ئەوەش یەکسانە بە دوورخستنەوەی زیاتر لە هەزار کارمەند.

جیمی یانۆن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئیبەی لە پەیامێکدا کە لە بلۆگی کۆمپانیاکەدا بڵاویکردووەتەوە، بە کارمەندەکانی راگەیاندووە، لە چەند مانگی داهاتوودا ژمارەی گرێبەستی کارمەندەکان کەمدەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، “کەمکردنەوەی ئەو کارمەندانە پێویست بوو چونکە کۆی سەرمایەگوزاری و خەرجییەکانی ئیبەی لە گەشەی کارەکەمان زیاتر بووە”.

دەشڵێت، “بەم زووانە دەستدەکەین بە ئاگادارکردنەوەی ئەو کارمەندانەی کە گرێبەستەکانیان هەڵوەشاوەتەوە، هەروەها بۆ چارەسەرکردنی ئەو بارودۆخە گۆڕانکاری گەورە دەکەین کە لەلایەن تیمە تایبەتەکانمانەوە سەرپەرشتی دەکرێت”.

پێشتریش لە ساڵی 2023 کۆمپانیای ئیبەی هەڵمەتێکی گەورەی کەمکردنەوەی کارمەندەکانی ئەنجامدا و بۆ ئەمساڵیش بەردەوامە لەو کارە چونکە ئەو  کۆمپانیایە نیگەرانە سەبارەت بە خەرجییەکان.

بابەتی پێشتر

پاش دوو رۆژ پچڕان ناسا پەیوەندی بە هەلیكۆپتەری مەریخ گرێدایەوە

بابەتی دواتر

لێچوونی غازەکەی گوندی قزڵیار لەکەرکوک کۆنتڕۆڵکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share