وەزارەتی دارایی روونكردنەوەیەك لەبارەی لیستی مووچەوە بڵاودەكاتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، “‎لەلایەن ئێمەوە هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە و ناوە ناوە وروژاندنی بابەتی تازە بە جۆرێك لە گێچەڵ دەزانین بۆ تەگەرە خستنە بەردەم پێدانی مووچە كە مافی رەوا و سادەی خەڵكە”.

بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ‎لە ماوەی رابردوو تیمی هاوبەشی دیوانی چاودێریی دارایی حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان ماوەی مانگێك لە هەرێمی كوردستان سەرقاڵی وردبینی بوون لە ژمارەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و بە مەیدانی سەردانی سەرجەم وەزارەت و دامەزراوەكانییان كردووە.
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ‎لەلایەن ئێمەوە هیچ شتێكی نامۆ و نایاسایی لەناو لیستی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمدا نییە و ناوە ناوە وروژاندنی بابەتی تازە بە جۆرێك لە گێچەڵ دەزانین بۆ تەگەرە خستنە بەردەم پێدانی مووچە كە مافی ڕەوا و سادەی خەڵكە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، ‎ئەوەی پێویست بێت و لە چوارچێوەی داواكارییە یاساییەكانی وەزارەتی دارایی حكومەتی فیدراڵ بێت وەك لە رابردوو وامان كردووە، بە نووسراوی رەسمی وەڵامییان دەدەینەوە هیچ تێبینییەك بەجێناهێڵین و لەم بابەتانەش كە پەیوەندییان بە ژیان و گوزارانی خەڵكەوە هەیە پێویستە میدیاكان نیشتمانییانە و پیشەییانە رووماڵ و بڵاوكراوەیان هەبێت نەك بەجۆری دیكە و مەبەستی دیكە.

بابەتی پێشتر

گاردیان: گومانی گەندەڵی لەسەر كارمەندانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق هەیە

بابەتی دواتر

لە ساڵێكدا نزیكەی 32 هەزار ئۆتۆمبێل لە سلێمانی تۆماركراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تۆمەتباری تەقینەوەکەی 5ی ئۆکتۆبەری کەرکوکی دەستگیرکرد

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، دوای ئۆپەراسیۆنێکی چاودێری ورد، دەستگیرکردنی تۆمەتباری تەقینەوەی فرۆشگایەکی بازرگانی لە شاری کەرکوک راگەیاند. ئاژانسەکە…
Total
0
Share