لیژنەی پەروەردەی پەڕلەمانی عێراق دەیەوێت بەرنامەی خۆراکی خوێندنگەکان پەرەپێبدات

لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەوڵدەدات پەرە بە سەبەتەی خۆراکی تایبەت بە خوێندنگەکان بدات کە لە کۆتایی ساڵی 2023 دەستیپێکرد و ناوچە هەژارەکانیشی لەخۆگرت.

زەیتون دولەیمی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکیدا لەو بارەیەوە ئاماژەی بەوە کردووە، “لیژنەکە هەوڵدەدات پەرە بە سەبەتەی خۆراکی خوێندنگەکان لەمساڵدا بدات، هەروەها ئەو بڕە پارەیەی تەرخانکراوە بۆ پرۆگرامەکە بۆ ئەمساڵی خوێندن خەرجدەکرێت”.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆگرامی خۆراکی خوێندنگەکان یەکێکە لەو پڕۆژە گرنگانەی کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندن و خوێندکاران لە خوێندنگەکانی عێراقدا، هەربۆیە لیژنەکە هەوڵدەدات بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاستی پرۆسەی خوێندن لە تەواوی وڵاتدا بەرزبکاتەوە”.

پرۆگرامی خۆراکی خوێندنگەکان یەکێکە لەو پڕۆژە پەروەردەییە گرنگانەی کە لەم دواییانەدا لە عێراق دەستیپێکرد بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندکاران لە قۆناغی سەرەتایی و تەواوکەری پڕۆژەکانی کردنەوەی خوێندنگەی نوێ و بوژاندنەوەی پڕۆژە پەروەردەییە راگیراوەکانە لەو وڵاتەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێكی یەكێتی : دووبارەبوونەوەی سیناریۆی ساڵی 2018 بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار چاوەڕوانكراوە

پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، لە عێراقدا هەموو شتێك بە خێرایی دەگۆڕدرێت و دەڵێت، “دووبارەبوونەوەی…
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی وەزیران: حکومەتی عێراق دەستکاریی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی کردووە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، وەزارەتی پلاندانانی عێراق دەستکاریی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانی کردووە. ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی…
Total
0
Share