شارەزایەکی کەشناسی: شەپۆلێکی بارانبارین بەڕێوەیە و هۆشداریی دەدرێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایدەکات، سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لە پاشنیوەڕۆی سبەینێ هەینی، شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەکات، شەپۆلەکە سەرەتا لە پێدەشتەکانی هەولێر، کەرکوک و بادینان دەستپێدەکات، پاشان سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین دەگرێتەوە، پاشان بۆ شەوەکەی، شەپۆلەکە سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە.

وتیشی، لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، بەتایبەت لە پێنجوێن، ئیدارەی راپەڕین و سۆران، ئەگەری بەفربارین هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو، شەپۆلەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک بەردەوامدەبێت، هەروەها هۆشداریی دەدرێت، کە تەنیا لە رۆژی هەینی، لە سلێمانی بڕی 25 بۆ 50 میلیمەتر باران دەبارێت و ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە، هەروەها لە رۆژی شەممە پلەی گەرمی دێتە ژێر سفر کەشێکی زۆر سارد روو لە ناوچەکە دەکات.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە پێکدەهێندرێت

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، “لیژنەیەک بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە پێکدەهێندرێت”. ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند،…
زیاتر ببینە

لە سلێمانی بە تۆمەتی هێرشکردنە سەر کەسێک و برینداربوونی بە سەختی کەسێک دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی کەسێکی راگەیاند کە هێرشیکردبووە سەر کەسێک و بە سەختی برینداری کردبوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share