رێگای كاتیی دەربەندی گۆمەسپان لە 48 كاتژمێری داهاتوودا تەواودەبێت

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، لە 48 كاتژمێری داهاتوو رێگای كاتیی دەربەندی گۆمەسپان تەواودەبێت و بۆ شۆفێران دەتوانن ئەو رێگایە بەكاربهێنن.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەو ڕێگایەی ئێستا هەیە لە دەربەندی گۆمەسپان كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا بەهۆی بارینی ڕێژەیەكی زۆری باران و كۆبوونەوەی ئاوی بەنداوی دەربەندی گۆمەسپان كەوتبووە ژێرئاو، ئێستا ئاستی ئاوەكەی دابەزیوە و هاتوچۆ تێیدا ئاسایی بووەتەوە.

وتیشی، لە 48 كاتژمێری داهاتوودا رێگایەكی دیكەی نوێی دەربەندی گومەسپان تەواودەبێت بۆ هاتوچۆكردنی هاوڵاتییان.

ئاشكراشیكرد، ئێستا ڕێگایەكی كاتی لەلایەن كۆمپانیای جێبەجێكاری پڕۆژەی دروستكردنی دەربەندی گۆمەسپان دروستدەكرێت كە بڕیارە لە 48 كاتژمێری داهاتوو كارەكانی تەواوبێت و بۆ هاتوچۆ بەكاربێت، بڕیاریشە تا ساڵێكی دیكە، رێگایەكی دیكەی سەرەكی بە درێژیی سێ كیلۆمەتر لە ڕێگا ئێستای بەنداوەكە و دوورتر دروستبكرێت، لەبەر ئەوەی ئەو رێگا كۆنەی كە ئێستا هەیە دەكەوێتە ژێر ئاو و، چیتر هاتوچۆی لێناكرێت.

بابەتی پێشتر

پاسپۆرتی هەڵەبجە بۆ هاوڵاتییان: ئەم ماوەیە لە پاسپۆرتی سلێمانی مامەڵەکانتان ئەنجامبدەن

بابەتی دواتر

لە رووداوێكی تەقەكردندا لە سلێمانی سێ كەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ مووچەی توێژێک دابەشدەکرێت

بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە مووچەی خانەنشینی کرێکارانی سلێمانی دابەشبکرێت. بەڕێوەبەرایەتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی ناوخۆی…
Total
0
Share