پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی 618 ملیار دینارەكە قەرز نییە و تەمویلە و رێكارەكانی ناردنی ئەو پارەیە ئاسانترە و دەشڵێت، “چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت”.

كاروان یاروەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ناردنی ئەو 618 ملیار دینارەكە تەمویلە و قەرز نییە، چونكە ئەگەر قەرز بێت پێویستی بەگرتنەبەری چەند رێكارێك هەیە و دەبێت حكومەتی عێراق نووسراو بۆ وەزارەتی دارایی بكات و رەزامەندی لەسەر بدرێت و دواتر بانكەكان رەزامەندی لەسەر بدەن، بەڵام لە تەمویلكردن رێكارەكانی ناردنی پارەكە ئاسانترە.

راشیگەیاند، ئەو 618 ملیار دینارەی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت لەسەر بنەمای پشكی هەرێم بووە لە رێژەی 12.67% بەپێی خەرجی كردارەكی (ئینفاقی فیعلی)دیاریكراوە.

وتیشی، “حكومەتی عێراق لە 18 بۆ 25 ی هەموو مانگێك دەستدەكات بە پارەداركردنی وەزارەت و دامەزراوەكان بۆ دابەشكردنی مووچە و چاوەڕواندەكرێت لەم هەفتەیەدا 618 ملیار دینارەكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانە بكرێت”.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

بەریتانیا سیستمی مووشەکی هێزە دەریاییەکانی لە دەریای سووردا نوێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share