کۆمسیۆنی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەندکرد

دوای یەکلایکردنەوەی تانەکان لەلایەن دادگاوە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگاکانی پەسەندکرد.

پێشتر عەلی فەیسەل، ئەمینداری گشتیی ئەنجومەنی کۆمسیاران رایگەیاندبوو، “249 تانەمان بۆ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان ناردووە لە کۆی 329 تانە”.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کاری پێداچوونەوەی بۆ سەرجەم تانەکان ئەنجامدا و دواتر رەوانەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی کرد کە تێیدا بە شێوەیەکی یاسای کار لەسەر ئەو تانانە کرا.

كاتژمێر 7:00ی بەیانیی 16ی کانوونی یەکەمی 2023 بە دەنگدانی تایبەت، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاكان دەستیپێكرد و شەوی 28ی هەمان مانگ کۆمسیۆن ئەنجامەکانی راگەیاند.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رۆژنامەی سەباح: رێككەوتنی بەغداد و هەرێم هەنگاوێكی گرنگە بەرەو هاوبەشيی راستەقینە

رۆژنامەی سەباح رایدەگەیەنێت، رێككەوتنی چاوەڕوانكراوی نێوان بەغداد و هەرێم هەنگاوێكی گرنگە بەرەو هاوبەشيی راستەقینە، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بۆ…
زیاتر ببینە

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرژمێری: ئەوانەی تۆمارنەکراون لە ماڵەکانیان بمێننەوە و چاوەڕێی هاتنی بژمێرەکان بکەن

‎لێژنەی باڵای ئەمنیی سەرپەرشتی سەرژمێری سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، دوای بە سەرکەوتوویی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری و…
Total
0
Share