وتەبێژی تاڵیبان: ئەمارەتی ئیسلامی ویلایەتی پەنجشیری کۆنترۆڵکرد

وتەبێژی چەکدارانی تاڵیبان بەناوی وتەبێژی ئەمارەتی ئیسلامییەوە کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیری ڕاگەیاند و دەڵێت، “وڵات لە شەڕی ناوخۆ دورخرایەوە”.

لە ڕاگەیەندراوێکدا زەبیحوڵا مجاهید، وتەبێژی چەکدارانی تاڵیبان وتویەتی، “بە هاوکاری میلەتی خۆمان بەشێوەیەکی تەواوەتی ویلایەتی پەنجشیر کۆنترۆڵکرا.”

ڕاگەیەندراوەکەی وتەبێژەکەی تاڵیبان تیایدا هاتووە، “ژمارەیەکی زۆر لە بەرهەڵستکاران لە پەنجشیر کوژراون و ئەوانەشی ماونەتەوە هەڵاتوون، بەوەش کۆتایی بە بارمتەگرتنی خەڵکی ویلایەتەکە هات.”

تاڵیبان دڵنیایی داوەتە خەڵکی ویلایەتی پەنجشیر کە ئەوان “برای ئەوانن و لێکۆڵینەوە یان بەرکەوتن لەگەڵ کەسیاندا ناکرێت.”

بانگەشەی تاڵیبان بۆ کۆنترۆڵکردنی ویلایەتی پەنجشیر لەکاتێکدایە، تا ئێستاش “بەرەی بەرگری” باس لە بەردەوامیدان بە بەرگری دەکات.

دوێنێ لە ڕوبەڕوبوونەوەکاندا، فەهیم دەشتی، وتەبێژی هێزەکەی ئەحمەد مەسعود لە پەنجشیر کوژرا، هاوکات شەوی ڕابردوو “مەولەوی فەسیحەدین” فەرماندەی چەکدارانی تاڵیبان لە بەرەی باکوری ڕۆژهەڵات بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی پەنجشیر کوژرا.

ویلایەتی پەنجشیر تاکە ویلایەتی دور لە دەستی تاڵیبانە لەماوەی یەک مانگی ڕابردوودا، لەوێ هێزێک بەسەرپەرشتی ئەحمەد مەسعود، کوڕی ئەحمەد شا مەسعودی سەرکردەی شۆرشگێری ئەفغانی ئامادەی بەرگرییە دژی تاڵیبان، بەڵام چەکدارانی تاڵیبان ئەوە بۆجاری دووەمە کۆنترۆڵی ویلایەتەکە ڕادەگەیەنن.

Image

بابەتی پێشتر

كازمی: كەمتەرخەمی ئیداری و سەربازی لە كەركوك هەیە و دەبێت دووبارە نەبنەوە

بابەتی دواتر

پێویستە مانگێكی دیكە بودجەی 2022 لە پەرلەمان بێت<br> سەرۆكی لیژنەی دارایی: بیانوو نەماوە بۆ نەبوونی یاسای بودجە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سوریا هەڕەشەی وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا” دەكات

بەرپرسێكی حكومەتی دیمەشق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ئەو مافەی دەستوور و یاسای سوریا فەراهەمیكردووە بەكاردەهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی “هەڵسوكەوتە دوژمنكارییەكانی توركیا”…
Total
0
Share