رێككەوتنێكی نوێ واژوو دەكرێت و مووچە دەنێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێم و بەغداد رێككەوتنێكی نوێ واژوو دەكەن و مووچەی مانگی پێنج دەنێردرێت.

شوان محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەرێم و بەغداد رێككەوتنێكی نوێ لەسەر پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان و داهاتی ناوخۆ و ناردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی هەرێم واژوودەكەن.

راشیگەیاند، رێككەوتنەكە بۆ پەلەكردنە لە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆران كە لە دوو رۆژی داهاتوودا رێككەوتنەكە رادەگەیەنرێت و بڵاودەكرێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق: ئەمساڵ کۆتایی بە خزمەتگوزاریی (وایفای) دێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزارەت کراوەیە بۆ پرۆژەکانی کەرتی تایبەت لە بوارەکانی زیرەکیی دەستکرد و ئاسایشی ئەلیکترۆنی. دەشڵێت،…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە لە تۆمارکردنی چاودێرانی هەڵبژاردنەکان

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بەردەوامن لە تۆمارکردنی چاودێرانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بەردەوامن…
Total
0
Share