بایكۆت لە گەرمیانیش دەستیپێكرد

دژ بە دواكەوتنی مووچە، یەكەم قوتابخانەی سنووری گەرمیان بایكۆتی خوێندنی ڕاگەیاند، دەڵێن تا مووچە لەكاتی خۆیدا نەدرێت، دەوام ناكەن.

لە نووسراوی مامۆستایانی قوتابخانەكەدا كە بایكۆتیان ڕاگەیاندووە، هاتووە، ‎”ئێمە وەكو مامۆستایانی قوتابخانەی ماد-ی بنەڕەتی لە سنووری پەروەردەی كەلار، دەوامی قوتابخانەمان هەڵپەسارد، لە ڕۆژی یەكشەمەوە كە دەكاتە 2022/3/6، ‎تا وەرگرتنی مووچەكەنمان”.

پێشتریش لە هەڵەبجە مامۆستایانی قوتابخانەكان و فەرمانبەرانی پەروەردەی شارەكە بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاندبوو و نیگەرانن لە دواكەوتنی مووچەی مانگی ڕابردوو.

بابەتی پێشتر

براوەی نۆبڵیان تێدایە.. نووسەرانی جیهانی داوای ڕاگرتنی شەڕ دەكەن

بابەتی دواتر

میلان لەگەڵ بەرگریکارێکی لیل بەڕێککەوتن گەیشتووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share