سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، بەڕێوەبەرایەتیی باخچەكانی سەر بە سەرۆكایەتیمان بەردەوامن لە زیادكردنی رووبەڕی سەوزایی بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە بۆ سەرجەم باخچەی گەڕەكەكان و لەو چوارچێوەیەشدا هەستان بە ئەنجامدانی ئەم كارانە:
– جوانكردنی بلواری مستەفا پاشای یاموڵكی لە سنووری هۆبەی چوارباخ.
– جوانكردن و بڕینی دەوەن وپەرژینی باخچەی (ئەحمود شەماڵ).
– پاككردنەوە و دانانی بەرد تایبەت بە باخچەكان بۆ هەردوو باخچەی (ڕوشدی عەلی شەریف) لە گەڕەكی بەختیاری.
– پاككردنەوە و ڕواندنی 139 قەڵەمی گوڵەباخ لە باخچەی هەوارە بەرزە.