ئاگر لە چێشتخانەیەكی ئیسكان كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا.
پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە شاری هەولێر گواستییەوە، كەمێك پێش ئاگر لە چێشتخانەیەكی ئیسكان كەوتەوە كە ئاگرەكە بەهۆی موەلیدەی چێشتخانەكە بووە لە سەربانی چێشتخانەكە و تیمەكانی بەرگریی شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و ئاگرەكە كۆنترۆڵكرا.
ئاشكراشیكرد، ئاگرەكە تەنها زیانی ماددیی هەبووە و هیچ زیانێكی گیانی نەبووە.