ئەڵمانیا دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران خێرادەکات

پەرلەمانی ئەڵمانیا بە پەسەندکردنی یاسایەک، دیپۆرتکردنەوەی پەنابەران خێرادەکات.

پەرلەمانی ئەڵمانیا، بەهەموارکردن و پەسەندکردنی یاسایەک سیاسەتی کۆچبەری و پەنابەری وڵاتەکەی توندتر دەکات، ئەویش دوای زیادبوونی ژمارەی پەنابەران، بەو پێیەی لە ساڵی رابردوودا رێژەکە ٪50 زیادیکردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ساڵی رابردوودا یەک ملیۆن پەنابەری ئۆکراینی روویان لە وڵاتەکە کردووە، ئەوەش بە وتەی بەرپرسانی ئەڵمانیا کاریگەری لەسەر دەسەڵاتی بەڕێوەبردن هەبووە لە وڵاتەکەدا.

دۆخەکە لە بەرژەوەندی پارتی راستڕەوی پەرگیردایە کە لە وڵاتەکەدا پێشەنگی هێزن.

نانسی ڤیزەر، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا، سەبارەت بە یاساکە رایگەیاند، “بە دڵنیاییەوە کۆچبەرانی نایاسایی دەبێت بە زووترین کات وڵاتەکە بەجێبهێڵن”

ئاماژەی بەوەشکرد، یاساکە زیاتر ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە داوای وەرگرتنی مافی مانەوەیان لە وڵاتەکەدا کردووە، بەڵام رەتکراوەتەوە، بۆیە پێویستە بگەڕێنەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، ماوەی 28 رۆژ دەدرێت بە لایەنە پەیوەندیدارەکان  بۆ ئەوەی رێکارەکانی دیپۆرتکردنەوەیان بۆ جێبەجێبکرێت.

وەزیری ناوخۆ وتیشی، بەڵام ئێمە پشتیوانی لەو کەسانە دەکەین کە لە شەڕ و تیرۆر هەڵدێن.

 

 

 

 

بابەتی پێشتر

یەکەیەکی نیشتەجێبوون لە دیمەشق کرایە ئامانج و کوژراو هەیە

بابەتی دواتر

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی كۆبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەوت بەرزبووەوە

نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازارەكانی جیهان بە سەروو 111 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت. بەیانی ئەمڕۆ هەینی، یەك…
Total
0
Share