چەند رۆژێکە نەوتی سپی گەیشتووەتە کۆگاکانی نەوتی تایبەت بە سلێمانی و ئەمڕۆ بڕیار لەسەر وادەی دابەشکردنەکەی دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکان، چەند رۆژێکە نەوتی سپی گەیشتووەتە کۆگاکانی نەوتی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، بڕیاریشە ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆببێتەوە تاوەکو بڕیار لەسەر وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی بۆ ئەمساڵ بدرێت، هەروەها دیاریبکرێت لە چ شوێن و سنوورێکەوە دەست بە دابەشکردنەکە بکرێت.
پێشبینیدەکرێت، وەک ساڵانی پێشوو نزیکەی 200 لیتر نەوت بەسەر هەر خێزانێکدا دابەشبکرێت، بڕی ئەو پارەیەی لەبەرامبەردا وەردەگیرێت نزیکەی 104 هەزار دینار دەبێت.