بانکی نێودەوڵەتی پشتیوانی خۆی بۆ رێکارەکانی حکومەتی عێراق راگەیاند

بانکی نێودەوڵەتیی جیهانی پشتیوانی خۆی بۆ رێکارەکانی حکومەتی عێراق لە پەرەپێدان و نوێکردنەوەی کەرتی بانکی و پەیڕەوکردنی شێوازی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە وڵاتەکە راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سودانی لە داڤۆس لەگەڵ ئەجای بانگا سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی کۆبووەوە و تێیادا پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و بانکی ناوەندی تاوتوێکراون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی پشتگیری خۆی بۆ هەنگاوەکانی حکومەتی عێراق دووپاتکردووەتەوە و بە کارئاسانی بۆ بنیادنانی وەبەرهێنان و گەشەسەندنی زیاتری عێراق ناوی بردووە.

محەمەد شیاع سوانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق جەختی لە بەردەوامی هەنگاوەکان کردووە لە کەرتی ئابووری و بانکی و پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت، کە ئامانجیان هەمەچەشنکردنی ئابووری و زیادکردنی گەشەسەندن و بەدەستهێنانی سەقامگیری داراییە لە ژێر رۆشنایی ئەو ئالنگارییانەی رووبەڕووی ناوچەکە و جیهان دەبنەوە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا چوار کەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

دابەزینی ژمارەی دانیشتووانی چین نیگەرانی لای حکومەتی ئەو وڵاتە دروستکردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share