لێدوانێک لە راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی عێراقەوە لەسەر هێرشەکە

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، ئەو بانگەشانەی باس لە بوونی بنکەی ئیسرائیلی دەکەن لە هەولێر بێ بنەمان.

قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، چوونەتە شوێنی بەئامانجگیراو لە هەولێر و دەشڵێت، “ئەو تۆمەتانەی باس لە بوونی بنکەی مۆساد دەکەن لە هەولێر بێ بنەمان.”

ئەعرەجی ئاماژەی بەوەشداوە، بە یاوەری ئەندامانی لیژنەی لێکۆڵینەوە، ماڵی ئەو بازرگانە ئامانجدارەی شەوی رابردوویان لە هەولێر بەسەرکردەوە و دەشڵێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەکەین بە راپۆرت و پێشکەشی سەرۆکوەزیرانی عێراقی دەکەین.

باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم، بەردەوام دەبن.

بابەتی پێشتر

دڵشاد شەهاب: سەرۆکایەتیی هەرێم رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری دەکات

بابەتی دواتر

باڵیۆزی عێراق لە ئێران بانگهێشتکرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكەینەوە و مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم رەوانەبكرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، دەمانەوێت یاسای بودجە هەمواربكرێتەوە و هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكە مانگانە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێردرێت.…
Total
0
Share