نوێترین زانیاری لەبارەی ئاگرەکەی عەربەتەوە

دوای ئەوەی کارگەیەک لە ناحیەی عەربەت گڕیگرت، خاوەنی کارگەکە چەند زانیارییەک دەخاتەڕوو.

خاوەنی کارگەی رۆنی ئامانج بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هۆکاری ئاگرەکە شۆرتی کارەبا بووە و لە هۆڵی تێکردنی رۆنەوە دروستبووە کە چەند کرێکارێکیش سەرقاڵی کارکردن بوون تیایدا.

لەبارەی زیانەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە تەنها ماددین کە بە ملیۆنێک دۆلار دەخەمڵێندرێت.

ئەو کارگەیە لە سنووری ناحیەی عەربەتە و تایبەتە بە بەرهەمهێنانی رۆنی ئۆتۆمبێل، ئەمشەو گڕیگرت تاکو ئێستاش تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سلێمانی سەرقاڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.

 

 

بابەتی پێشتر

نوێترین زانیاری لەبارەی هەمواری یاسای بودجە

بابەتی دواتر

دوو ژمارە هەموو شتێك ئاشكرادەكەن<br> دەوڵەمەند و هەژارانی جیهان لە ساڵی 2020ەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گوهدار زێباری دادگایی دەکرێتەوە

بڕیارە لەچەند رۆژی داهاتوودا جارێکی دیکە گوهدار زێباری زیندانیکراوی بادینان بچێتەوە بەردەم دادوەر. ئامەد پیران نوێنەری کەسوکاری زیندانیکراوانی…
Total
0
Share