هەولێر.. بەهۆی شەڕی نێوان دووبنەماڵە کەسێک کوژرا

لەگوندی شێخ مەمودیانی سەر بەشارەدێی باسرمە لە سنووری پارێزگای هەولێر، دوای دروستبوونی شەڕێک لەنێوان دوو بنەماڵە کوژارو برینداری لێکەوتەوە.

پەیامنێرمان لەزاری کەسێکی نزیک لە خانەوادەی یەکێک لە کوژراوەکان گواستیەوە، “ئەمشەو کەسێک لە شەڕی هەردوو بنەماڵەكە بەناوی “کەنعان شێخ مەمودی” لە لەگوندی شێخ مەمودیانی سەر بەشارەدێی باسرمە لە سنووری پارێزگای هەولێر کوژراوە و دووکەسی تریش برینداربوون”.

باسی لەوەشكرد، “کێشەی پاوەن و پوش و پەڵاش هۆکاری شەڕکەبووە، لە ئێستادا هێزێکی زۆری ئەمنی لەنێو گوندەکە بڵاوەی پێکراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: بیریانچووەتەوە دوای هەڵبژاردن دەبێت سەنەویی پڕۆژەکان بگێڕنەوە سەر ناوی حکومەتی هەرێم

ستران عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیی یەكێتی رایگەیاند، بیریانچووەتەوە دوای 11ـی 11ـی 2025، دەبێت سەنەوی و موڵکداریی پڕۆژەکان بگێڕنەوە…
Total
0
Share