بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان دەرچووانی کۆلێجێک وەکو مامۆستای وانەبێژ دادەمەزرێنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی دەربەندیخان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری دەرچووانی کۆلێجی پەروەردەی بنەڕەت/بەشی باخچەکانی منداڵان دەکەین، کەدانیشتووی قەزای دەربەندیخانن، سەردانی هۆبەی خۆیەتی پەروەردەکەمان بکەن.
ئاماژە بەوەش دەکات، سەردانەکە بۆ وەرگرتنی فۆرمی وانەبێژی باخچەی منداڵان دەبێت لەسنووری بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکەیان .