داواكارییەكانی مامۆستایان ئاشكراكران

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، داواكارییەكانی مامۆستایان پێویستە كاریان لەسەر بكرێت و دەشڵێت، “لە كردنەوەی ناوەندەكانی خوێندندا هاوكاریی مامۆستایان دەكرێت هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە ئەمساڵی خوێندن نەفەوتێت”.

عەبدولواحید محەمەد سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە و لە چەند رۆژی رابردوودا ژمارەیەك لە ناوەندەكانی خوێندن كراونەتەوە و هیوادارین لە هەفتەی داهاتوو پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكاتەوە و داواكاریی مامۆستایانیش جێبەجێبكرێت.

راشیگەیاند، وەك یەكێتیی مامۆستایان چەند داواكارییەكمان هەیە و داوامانكردووە كاریان لەسەر بكرێت كە بریتین لە دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە و 30 رۆژجارێك مووچە دابەشبكرێت و مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزرێندرێن و چارەنووسی پاشەكەوتی مووچە یەكلابكرێتەوە کە داواکاریی ئێمە و مامۆستایان هەمان داواکارییە.

سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایان وتیشی، “هەموو هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت و هاوكاریی مامۆستایان بكرێت لە ناوەندەكانی خوێندندا و ئاسانكارییان بۆ بكرێت و بتوانرێت ئەمساڵی خوێندن تێپەڕێندرێت”.

بابەتی پێشتر

مەترسییەك لەبارەی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئاشكرابوو

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی بەهای دۆلار دادەبەزێنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە کەرکوک خۆکوژێک دەستگیرکرا

لە گەراجی بەغدادی شاری کەرکوک کەسێک دەستگیرکرا کە ویستوویەتی کاری خۆکوژی ئەنجامبدات. کاوە غەریب عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکووک…
زیاتر ببینە

گەنجێک لە زێی گەورەدا خنکا

گەنجێکی تەمەن 38 ساڵان لە ئاوی زێی گەورەدا خنکا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، گەنجێکی تەمەن 38…
Total
0
Share