قائیمقامیەتی سلێمانی: ئەگەر بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ غازی شلدا نەکرێت کارەسات دروست دەکات

سەرۆکی لیژنەی غازی شل لە قائیمقامیەتی سلێمانی هۆشداری دەدات کە بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ غازی شلدا بکرێت چونکە هەر هەڵەیەکی بچوک کارەسات دروست دەکات.

نەقیب ئارام عەلی، سەرۆکی لیژنەی سیستمی غازی شل LPGلە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندووە، “سیستمی غاز كارێكی ورده‌، ئه‌گه‌ر به‌ وریایی نه‌كرێت و چاودێری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی نه‌كرێت ده‌بێته‌ هۆی كاره‌سات و زیانی ماڵی و گیانی لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌، بۆیه‌ لیژنه‌كه‌یان سه‌ردانی به‌رده‌وامی هه‌یه‌ بۆ هه‌موو ئه‌و كارگانه‌ی خه‌زانی غاز دروست ده‌كه‌ن و ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كاری دانانی سیستمی غازی شل ده‌كه‌ن و ئه‌و باڵه‌خانه‌ و ماڵانه‌ی كه‌ سیستمی غازی شلیان بۆدانراوه‌”.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکەی سەرۆکی لیژنەی سیستمی غازی شل لە له‌ ساڵی 2020دا 2هه‌زار و 10 سه‌ردانیان ئه‌جام داوه‌ و هه‌زار و 878 شوێن پابه‌ندی رێنمایی و مه‌رجه‌كان بوون، به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونیشه‌وه‌ پسوڵه‌ی سه‌رپێچی و ئاگاداركردنه‌وه‌ دراوه‌ به‌ 424  شوێن و 6 شوێنیش به‌ داخستن سزا دراوه‌.

سەرۆکی لیژنەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووە به‌ راسپارده‌ی قائیمقامی سلێمانی به‌ وردی كارگه‌كانی دروستكردنی خه‌زانی غازی شل ده‌كه‌ن و چه‌ند كارگه‌یه‌كیش مۆڵه‌تی كاركردنیان وه‌رگرتووه‌، یه‌كێكیتر له‌ كاره‌كانی لیژنه‌كه‌ چاودێریكردنی كاری ئه‌و كۆمپانیانه‌یه‌ كه‌ سیستمی غاز بۆ بیناو و باڵه‌خانه‌ بازرگانییه‌كان و نیشته‌جێبونه‌كان داده‌نێن.

بابەتی پێشتر

ئینتەرمیلان 6-2 کرۆتۆنی

بابەتی دواتر

"لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا موچە دابەش دەكرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی قەرەداغ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند

له‌سه‌ر سكاڵای‌ هاوڵاتییه‌ك ‌و به‌تۆمه‌تی‌ هه‌ڕه‌شه‌كردن، مەفرەزەكانی به‌شی پۆلیسی قه‌ره‌داغ تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌…
Total
0
Share