حكومەتی هەرێم لەبارەی مووچەوە داوایەك ئاراستەی حكومەتی عێراق دەكات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم سەبارەت بە شایستە دواكەوتووەكانی مووچەی مووچەخۆرانیش رایدەگەیەنێت، “ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە هەڵوێستی خۆی دەكات كە حكومەتی فیدڕاڵ دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆی بەجێ بگەیەنێت بۆ ناردنی ئەو مووچانە و چاوەڕوانیشمان لە حكومەتی فیدڕاڵە كە بۆ ئەم مانگە، هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبكات”.

بەپێی راگەیەندراوێكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و كۆبووەوە و لە بڕگەی یەكەمدا ئەنجامی سەردانی شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ بەغداد خرایەڕوو كە تایبەتبوو بە گفتوگۆكردن لەسەر مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و هەمواری یاسای بودجەی فیدراڵ و دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان و تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت و خستنەڕووی پڕۆژە و پێشنیازەكانی حكومەتی هەرێم كە پێشكەش بە حكومەتی فیدراڵ كراوە.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەنجومەنی وەزیران وێڕای دەستخۆشی لە شاندی دانوستانكاری هەرێم بۆ هەوڵەكانیان لەپێناو بەدەستهێنانی ماف و شایستەكانی هەرێمی كوردستان و پێشكەشكردنی زانیاریی پێویست و واڵاكردنی تۆمارەكانی دامەزراوەكانی هەرێم بۆ دەستە هاوبەشەكانی دیوانی چاودێریی لە بواری میلاكی وەزیفی و نەوت و داهات وخەرجییە نەوتی و نانەوتییەكان، لە هەمانكاتدا ئەنجومەنی وەزیران خۆشحاڵی دەربڕی لە بەرامبەر تێگەیشتنەكانی ئەم دواییەی حكومەتی فیدڕاڵ و بەرەوپێشچوونەكان بە ئاراستەی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی فیدڕاڵ و لابردنی ئەو كۆت و بەندانەی یاساكە كە رێگرن لە بەرامبەر خەرجكردنی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی كوردستان و بە تایبەتیش مووچە كە شایستەی دارایی مووچەخۆرە و دەبێت تێكەڵی كێشە و بابەتەكانی دیكە نەكرێن.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوەكەیدا دەڵێت، “سەبارەت بە شایستە دواكەوتووەكانی مووچەی مووچەخۆرانیش، ئەنجومەنی وەزیران جەخت لە هەڵوێستی خۆی دەكات كە حكومەتی فیدڕاڵ دەبێت بەرپرسیارێتیی خۆی بەجێ بگەیەنێت بۆ ناردنی ئەو مووچانە و چاوەڕوانیشمان لە حكومەتی فیدڕاڵە كە بۆ ئەم مانگە، هاوشێوەی ناوچەكانی دیكەی عێراق، مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرجبكات لەم رووەوە بە ئەرێنی دەڕوانینە هەوڵە هاوبەشەكانی هەردوو حكومەتی هەرێم و فیدراڵ بۆ هێنانەكایەی رێككەوتنێكی گشتگیر بۆ چارەسەركردنی بنەڕەتی بابەتی مووچە و بەرجەستەكردنی ئەم رێككەوتنە لەناو هەمواری یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و هەرێمی كوردستان سەرجەم پابەندییەكانی جێبەجێكردووە و و بەردەوامیش دەبین لە هەماهەنگیی و هاوكاری بۆ ئەم مەبەستە.

لە بڕگەی دووەمدا، گفتوگۆ لە بارەی رێكاری وەزارەتە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە دەستنیشانكردنی قەدەغەكراویی رێگا گشتییەكان بۆ لابردنی زیادەڕۆیی لەسەر رێگا و شەقام و شوێنە گشتییەكان كرا كە لەلایەن وەزیرە پەیوەندیدارەكانەوە خرایەڕوو.

بابەتی پێشتر

خالید شوانی سێ کارمەندی لە کارلابرد

بابەتی دواتر

پسپۆڕانی تەندروستی رێگاکانی بەرزکردنەوەی بەرگريی جەستە ئاشکرادەکەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دواخرا

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، كۆبوونەوەكەی ئەمشەوی ئەنجومەنی لەسەر دەنگدان لەسەر هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراق…
Total
0
Share