بەهای دۆلار زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 154 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 153 هەزار و 850 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیار و رێوشوێنێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار گرتووەتەبەر، بەڵام بە پێچەوانەوە بەهای دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

كۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە بڕیاردەدات

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل دەركرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share