بانکی ناوەندی فرۆشی ئەمڕۆی دۆلاری بڵاوکردەوە؛ دۆلار لە بازاڕەکاندا بەرزە

بانکی ناوەندیی عێراق خشتەی فرۆشی دۆلاری ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، 212 ملیۆن دۆلاری فرۆشتووە، لە بازاڕە ناوخۆییەکانی عێراق و هەرێم ئێستا 100 دۆلار هاوتای 154 هەزار و 250 دینارە.

لە خشتەی فرۆشی ئەمڕۆ چوارشەممەی دۆلاری بانکی ناوەندیی عێراقی، 212 ملیۆن و 932 هەزار و 948 دۆلار فرۆشراوە، لەو بڕە 188 ملیۆن و 602 هەزار و 948 دۆلاری بەشێوەی حەواڵە بووە و 24 ملیۆن و330 هەزار دۆلاریشی بەشێوەی کاش بووە.

نرخی دۆلار لە بازاڕە خۆجێییەکانی هەرێم و عێراق، ئەمڕۆ لە بەرزیدا جێگیربووە و لە سەرو 154 هەزار دینارەوەیە.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێكی كاردا دوو كرێكار بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

رێکخراوی ئایندە: کارەساتە سروشتییەکان لە 2023دا 250 ملیار دۆلار زیانی بە جیهان گەیاندووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share