لە رێگەی SMSوە عێراق لە هاوڵاتییانی دەپرسێت: دەتەوێت هاوپەیمانان بمێننەوە؟

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوو، حکومەتی عێراق داوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کرد و پنتاگۆنیش وتی، “لە ئێستادا هەنگاوی لەو جۆرە نانێین”، بۆیە حکومەت رای هاوڵاتییانی لەو بارەیەوە دەوێت.

حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی بۆ یەکەم جار پرسیار لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات لە رێگەی SMSی مۆبایلەکانیانەوە، لە نامەکەدا نوسراوە، (هاوڵاتی خۆشەویستی عێراقیی، لەگەڵ ئەوەدای هێزەکانی هاوپەیمانان لەناو عێراقدا بمێننەوە و بەردەوام بن لە ئەرکەکەیان یاخود نا؟) دواتریش لینکێکی لەگەڵدایە کە دەتوانی لە رێگەیەوە وەڵامبدەیتەوە.

ئەم نامە و وەرگرتنی بیرورایە، لە کاتێکدایە، هێرشی گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران و هێزەکانی ئەمریکا لەناو عێراقدا بۆ سەر یەک بەردەوامی هەیە، هەندێک لە چاودێرانی سیاسی باس لەوە دەکەن ویستێک هەیە بۆ ئەوەی ئەو جەنگەی لە غەزە هەیە پەل بۆ عێراقیش بکێشێت.

هەفتەی رابردوو، حکومەتی عێراق داوای کۆتای هێنانی ئەرکی هاوپەیمانی سەربازی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کرد، بەڵام (پنتاگۆن) وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رۆژی دووشەممە رایگەیاند، لە ئێستادا بەنیازی کشانەوەی هێزەکانیان نین لە عێراق.

بابەتی پێشتر

بانکی نێودەوڵەتی: تێکڕای نرخی نەوت لە جیهاندا بۆ ساڵی 2024 دەگاتە 81 دۆلار

بابەتی دواتر

كەشناسیی هەرێم كەشوهەوای سبەینێ ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share