بانكی رەشید لە عێراق كردنەوەی سەكۆی ئەلیكترۆنی بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بە گەشتیاران راگەیاند كە ئەم خزمەتگوزارییە لە كاتژمێر 8ی ئەمشەوەوە كارادەكرێت
بەپێی راگەیەندراوێكی بانكی رەشید لە عێراق تێیدا هاتووە، میكانیزمێكی نوێی بۆ پێدانی دۆلار بە نرخی رەسمی بۆ گەشتیاران پەیڕەودەكات كە دەتوانن پێشوەختە داواكاری پێشكەشبكەن و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغداد لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی رەسمی سوودمەندبن.
پێشتریش راگەیەندرا گەشتیاران، خوێندكاران و كەسانی نەخۆش دەتوانن سوودمەندبن لە وەرگرتنی دۆلار بە نرخی رەسمی.