نەوت جارێکی دیکە روو لە بەرزبوونەوەیە دوای دابەزینی لە دووشەممەدا

رۆژی دووشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و نزیکەی سێ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت نرخەکەی لە دەستدا، لە بەیانی ئەمڕۆدا بەرەو بەرزبوونەوە هەنگاو دەنێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرامبەر بە 76 دۆلار و 32 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکی بەرامبەر بە 70 دۆلار و 83 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

ئەم نرخانەی ئەمڕۆ بەراورد بە چەند رۆژی رابدوو نزمە، بەڵام بەراورد بەو دابەزینەی لە دوێندا نرخی نەوت تۆماری کرد بەهۆی زیادبوونی رێژەی فرۆشتی ئۆپیک و دابەزینی بەهای نەوتی سعودی، بەڵام بەردەوامی ملمانێ سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی دیکەی پێچەوانەیە لەسەر نرخی نەوت.

بابەتی پێشتر

لە نەخۆشخانەیەکی دیوانیە ئاگرکەوتەوە و چوار منداڵ گیانیان لەدەستدا

بابەتی دواتر

پنتاگۆن: نیازی کشانەوەی هێزەکانمان لە عێراق نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share