بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی: ئەو نەوتەی حکومەتی عێراق رەوانەی دەکات لە سەنتەری سلێمانی دابەشناکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو بڕە نەوتەی بڕیارە حکومەتی عێراق رەوانەی بکات، بەهۆی کەمی بڕەکەیەوە لەناو سەنتەری شاری سلێمانی دابەشناکرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە، ” بڕی ئەو نەوتەی کە بڕیارە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بنێردرێت 21 ملێۆن لیترە بۆ سنوورەکانی پاێزگای سلێمانی و هەردوو ئیدارەی راپەرین و گەرمیان کەئەمەش تەنها بەشی ناوچە شاخاوییە ساردەکان دەکات و لەناو شار دابەش ناکرێت.

ئاشکراشیکرد، دابەشکردنی ئەو نەوتەی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە دابینکراوە بە نرخی 103 هەزار و 500 دینار لەسەنتەری شاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی حەوت و هەشت بەردەوامە.

بابەتی پێشتر

بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتری خستەبازاڕەوە؛ دۆلار کەمێک دابەزی

بابەتی دواتر

لە هەر 100 هەزار هاوڵاتیی عێراقی 126 یان لە زیندانن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share