بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە کۆڵۆمبیا روویدا

ناوەندی توێژینەوەی ئەڵمانی بۆ زانستە جیۆلۆجیەکان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.5 پلەی رێختەر، لە کۆڵۆمبیا روویدا.

بەپێی راگەیەندراوێکی ناوەندی توێژینەوەی ئەڵمانی بۆ زانستە جیۆلۆجیەکان، بوومەلەرزەکە لە شاری بۆگۆتا-ی پایتەخت روویداوە و لە سەرانسەری شارەکەدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا و خەڵک بەپەلە هاتنە دەرەوەی باڵەخانەکان.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر بووە.

بەپێی زانیاریی میدیا جیهانییەکان، جگە لە زیانە ماددییەکان، هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەككین داوا لە واشنتن دەكات هەڵەی هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە

چین داوا لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەكات هەڵەكانی پەیوەندیدار بە ‏هەڵسوكەوتە بازرگانییەكانی ڕاستبكاتەوە، ئەمەش پاش بڕیاركەی ڕێكخراوی بازرگانیی…
Total
0
Share