لەمەودوا سەرپێچیی تابلۆ جیاوازەکان لە هەموو پارێزگاکان تۆماردەکرێن

هەولێر و بەغداد سیستمی سەرپێچییەکانی هاتوچۆیان یەکخست و لەمەودوا لە هەر کوێی عێراق و هەرێمی کوردستان سەرپێچی بکەیت، سزاکەی بەپێی تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەت بۆت دەگەڕێتەوە.

عودەی سەمیر، بەڕێوەبەری گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، لەگەڵ هەرێمی کوردستان سەبارەت سەپاندنی سزای تیژڕەوی و تاریککردنی جامی ئۆتۆمبێل گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی یاساکانی هاتوچۆ.

وتیشی، هەماهەنگیی بەردەوام لەنێوان بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی عێراق لەگەڵ هاوتاکەی لە هەرێمی کوردستان هەبووە، یەکخستنی ڕێکارەکانیش مافێکی یاساییە و لە یاسای هاتوچۆدا زامن کراوە، هەروەها هەنگاوێکی نوێ نییە و ساڵانێکە لە تەواوی وڵاتانی جیهان کاری پێدەکرێت.

هەماهەنگییەکە بەجۆرێکە، ئەگەر بە تابلۆی پارێزگاکانی عێراق لە هەرێمی کوردستان سەرپێچی بکەیت غەرامەکەت دەچێتەوە بەغداد، و ئەگەر بە تابلۆی هەرێمیش لە عێراق سەرپێچی بکەیت غەرامەکەت بۆ دەگەڕێتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگاکەت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەرێمی كوردستان دەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە ؟
هەڵویستی یەكێتی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم ئاشكرادەكرێت

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردندا پەرلەمان تەمەنی خۆی درێژنەكاتەوە لە مانگی 11ی…
Total
0
Share