یەکەمین سەنتەری چاندنی جگەر لە سلێمانی کرایەوە

یەکەمین سەنتەری چاندنی جگەر لە سلێمانی دەکرێتەوە و گرنگییەکی باشی دەبێت، بەهۆی ئەوەی پێشتر دەبووایە ئەو نەخۆشانەی پێویستیان بە چاندنەوەی جگەر هەیە ببرێنە دەرەوەی وڵات.

دکتۆر رەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزیری تەندروستی لە میانەی مەڕاسیمی کردنەوەی سەنتەرەکە رایگەیاند، ئەم هەوڵە یەکەمین جارە لەسەر ئاستی عێراق و بوونی سەنتەرێکی لەو جۆرە مایەی خۆشحاڵییە.

جەختی لەوەشکردەوە، کارکردنی کەرتی تایبەت لە کەرتی تەندروستییدا گرنگییەکی باشی دەبێت و کاریگەری بەرچاویشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی کەرتی تەندروستی و فەراهەمکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاوڵاتیان.

جەختی لەوەشکردەوە، بوونی سەنتەرێکی لەم جۆرە کارئاسانی زۆر بۆ هاوڵاتییان دەکات بەهۆی ئەوەی پێویست ناکات بۆ چاندنی جگەر بچنە دەرەوە وڵات و بارگرانی داراییشیان لەسەر کەمدەکاتەوە.

 

بابەتی پێشتر

کارەبای سلێمانی لەبارەی لێخۆشبوونى 50%ی پارەى کارەباى نانەوا و سەموونخانەکان روونکردنەوە دەدات

بابەتی دواتر

وەزارەتی پەروەردە نووسراوی تایبەت بە پلەبەرزكردنەوە و بە گرێبەستكردنی وانەبێژانی بڵاوكردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوو راوچی دەستگیرکران

لە سنوورى ئاغجەلەر دوو راوچی دەستگیرکران و دەستگیرا بەسەر چەكێك و ژمارەیەك گولـلەدا. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ژینگە و دارستانی…
Total
0
Share