کەشناسی وادەی بارینی بەفر لە سەنتەری شارەکان ئاشکرادەکات

رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی سەرما و بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکات.

دەستەی کەشناسیی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکات و پلەکانی گەرما تا شەش پلە دابەزین بەخۆیانەوە دەبینن.

بە گوێرەی ئەو پێشبینییانەی دەستەی کەشناسیی عێراق ئاشکرایکردووە، شەپۆلەکە لە رۆژی سێشەممە کاریگەرییەکەی دەستپێدەکات، دواتر لە رۆژی چوارشەممە بەهێزدەبێت و باران بارین زیاددەکات و رۆژی پێنجشەممە، باران بارین زیادتر دەبێت و ئەگەری بارینی بەفریش دەبێت لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، دەکرێت لەناو سەنتەری شارەکانیش ببارێت.

لە شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراقیش کاریگەریی شەپۆلەکە بە دابەزینی پلەکانی گەرما و باران بارین دەبێت.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی پێگە جیهانییەکانی کەشوهەواش بڵاویانکردووەتەوە، ئەو شەپۆلەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە ماوەی شەش رۆژ بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی شەممە و یەکشەممەدا لە ناوەندی شارەکان بەفر و باران بەیەکەوە دەبارێت و دووشەمەی داهاتوو کۆتایی پێدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دیار نییە مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە مووچە وەردەگرن یاخود نا

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند، تائێستا بریار نەدراوە سێشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش بکرێت لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەدا.…
Total
0
Share