ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لەنێوان قەزای کەلار و ناحیەی باوەنور روویدا و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو.
بەپێی زانیارییەکان بومەلەرزەکە لە کاتژمێر 6:26 خولەکی ئێوارە روویداوە، چەقەکەی گوندی بەرلوت بووە لەنێوان قەزای کەلار و ناحیەی باوەنور.
هەر بەپێی زانیارییەکان، گوڕی بومەلەرزەکە 3.5 پلە بووە بە پێوەری رێختەر، لە دووری نۆ کیلۆمەتر لە سەنتەری شاری کەلار.