سلێمانی.. خشته‌ی كاركردنی موه‌لیده‌ ئه‌هلیه‌كان دەگۆڕدرێت

نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ له‌ نێوان 9 هه‌زار دینار بۆ 11 هه‌زار دیناردا ده‌بێت

نرخی سه‌عاتێك ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌ ناو شاری سلێمانى بۆ مانگی (12)‌ به‌ 35.5 دینار دیاریده‌كرێت و قایمقامیەتیش دەڵێت، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی یه‌ك‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردادێت.

لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان لە سلێمانی ئەمڕۆ یه‌كشەممە 3ی كانونی دووەم كۆبووەوە بۆ بۆ دیاریکردنی نرخی كاره‌بای موەلیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی (12) ئاشكرایكرد به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له ‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نرخی یه‌ك سه‌عات بۆ یه‌ك ئه‌مپێڕ‌ 35.5 سی و پێنج دینار و نیو ده‌بێت.

ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی بڵاویشیكردەوە، كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ بۆ هاوڵاتیان له‌نێوان (250) بۆ (300) سه‌عاته‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ ئه‌و مانگه‌ له‌ نێوان 9 هه‌زار بۆ 11 هه‌زار دیناردا ده‌بێت، به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده‌كان له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌، نرخی ئه‌مپێڕێك كاره‌بای موه‌لیده‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

ئاماژەی بەوەشكردووە، خشته‌ی كارپێكردن و دابینكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ گۆڕداوه‌، به‌یانیان له‌سه‌عات (7:30 بۆ 8:30) و نیوه‌ڕوان له‌ سه‌عات (12) بۆ سه‌عات (1)ی شه‌و، له‌و ماوه‌ی دیاریكراوه‌ هه‌ر كاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ مۆلده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاوڵاتیان دابین بكه‌ن.

بابەتی پێشتر

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان  ژمارەی دەنگدەرانی 2001-2003 ئاشکرا دەکات

بابەتی دواتر

حزبوڵای عێراقی: ئەمڕۆ ناچینە ناو باڵیۆزخانەی شەڕ

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share