یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی ئەو وێنانەی رەخنە و دەنگدانەوەیان لێكەوتەوە روونكردەوە دەدات

پەیوەست بە بەکارهێنانی موجەلەدی رۆژنامەی خەبات و خستنە ژێرپێی چەند کەسێک، یەکێتیی مامۆستایان روونکردنەوە دەدات.

یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، “رۆژی چوارشەممە رێکەوتی 2ی کانونی دووەم، بەداخەوە بەهۆی نەزانینی کارمەندێک، کارتۆنێکی هەویەی کۆنی ساڵی 2016 کە لە بنەڕەتدا بڕیاری سووتاندنی درابوو لەگەڵ کۆمەڵێک کەلوپەلی ماوە بەسەرچوو بەکارهات بۆ لەسەر وەستانی قسەکەرەکان بۆ میدیاکان، لەلایەن هەندێک میدیا قۆزرایەوە وەک ئەوەی هەنگوینیان لە کلۆرە داردا دۆزیبێتەوە، گەورەکرا و کرایە شێوە توانج و تەنزێک لە یەکێتی مامۆستایان”.

ئاماژە بەوەشدەكات، بێئاگا لەوەی ئەرشیفی یەکێتیی مامۆستایان پڕە لە دیکۆمێنتی حەفتاکان و هەشتاکان، نەوەدەکان بە دواوەش بە زیادەوە، ئەو هەویانەش هەر بەشێک بوون لەو ئەرشیفە سەرباری بڕیاری سووتانیان هەبووە، بەڵام وەک رێزێک بۆ ناو و وێنە و واژووەکان دەستمان نەچووە سووتاندنیان، چ جای ئەوەی هاتەپێش و کرا بە بابەتێکی تەنزئامێز، بۆ ئەوە ئێمە سەرباری ئەوەی بە نەزانینەوە بووە زۆر داوای لێبووردن لەهەر کەس و لایەنێک دەکەین ئەگەر هەستی بە نیگەرانی کردبێت.

یەکێتیی مامۆستایان دەشڵێت، هەقیشە میدیاکان بەر لەوەی بیکەنە سەردێری باس و خواسەکان و لایەن و خەڵکانێک ناڕەحەت و نیگەران بکەن، پرسیار و روونکردنەوە داوابکەن وەکو ئیتیکی رۆژنامەنووسی و راگەیاندن، هیوادارین بەو روونکرنەوە و  داوای لێبوورنە ئەوەی بەو دیمەنە نیگەران بووە بمانبەخشێت، ئەوانەشی لە هەل دەگەڕێن بۆ توانجدان لە بەرامبەر، باشترە واز لەو ئەدگارە بێنن، چونکە بێشک ئەگەر  یەکجار زیان بە کەس و لایەنێک بگەیەنن، دەیانجار زیان بە خۆیان و مینبەرەکەیان و  راستگۆییان دەگەیەنن.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی سودانی راگەیەندراوێك دەربارەی هێرشەكەی بەغداد بڵاودەكاتەوە

بابەتی دواتر

جگە لە ئاڵای عێراق هەڵکردنی ئاڵای دیکە لە خوێندنگەکانی کەرکوک قەدەغەیە 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share