ئەفریقا داوای پەتاتەی هەرێم دەكات

ژمارەیەك لە وڵاتانی ئەفریقا ویستی خۆیان بۆ هاوردەكردنی پەتاتەی هەرێم دەربڕیوە.

شەیما جەمال كوێخا، راوێژكاری وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، پارێزگاكانی هەرێم لە ساڵی رابردوودا سەركەوتوو بوون لە هەناردەكردنی بەرهەمە جۆراوجۆرەكان و بەروبوومە كشتوكاڵییە خوازراوەكان بۆ وڵاتانی یەكێتیی ئەوروپا و ژمارەیەك وڵاتی عەرەبی.

شەیما لە لێدوانێكدا وتیشی، “ژمارەیەك وڵاتی ئەفریقیش ویستی خۆیان بۆ هاوردەكردنی بەرهەمی پەتاتە لە هەرێمەوە نیشانداوە”.

بەرهەم و بەروبوومە كشتوكاڵییەكان پێویستیان بە هەندێك كات هەیە بۆ هەناردەكردن، چەند قۆناغێك هەیە كە پرۆسەی هەناردەكردن پیایدا تێپەڕدەبێت، هەر قۆناغێك پێویستی بە ئامادەكردن و لە پاكەت-نان و خستنەڕووی بۆ لیژنەی فەرمانگەی پاراستنی كشتوكاڵی هاوبەشی نێوان هەرێم و ناوەند هەیە بەمەبەستی پشكنین، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی لە چوارچێوەی پێوەرە پێوانەییە خوازراوەكانی هەناردەكرندایە، راوێژكارەكەی وەزارەتی كشتوكاڵ وای وت.

لە ماوەی رابردوودا هەنار، پەتاتە و هەندێك بەرهەمی دیكەی كشتوكاڵیی هەرێم رەوانەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپا كران.

بابەتی پێشتر

سەردانەكەی رەئیسی بۆ توركیا دواخرا

بابەتی دواتر

بەشێكی دیكەی پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری لە سلێمانی كرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share