نەوتە 50 هەزارییەكەی عێراق گەیشتە هەرێمی کوردستان

ئەو نەوتەی کە بڕیاربوو حکومەتی عێراق بە نرخی 50 هەزار دینار بۆ هەرێمی بنێرێت بەشی یەکەمی گەیشتە هەولێر و بڕیارە بۆ سلێمانیش بنێردرێت.

لە لێدوانێکی میدیاییدا ئەمڕۆ پێنجشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، بەشی یەکەمی نەوتە 50 هەزار دینارییەکەی حکومەتی عێراق گەیشتووەتە هەولێر و بڕیاروایە بەو ناوچانەی دەرەوەی شار بدرێت كە تا ئێستا نەوتیان پێنەدراوە.

پەیوەست بە بڕی نەوتەکە پارێزگاری هەولێر دەڵێت، بڕی ئەو نەوتەی کە رەوانەی هەرێمی کوردستان کراوە بریتیە لە 50 ملیۆن لیتر، لەو رێژەیەش 16 ملیۆن لیتریان بۆ پارێزگاری هەولێر تەرخانکراوە.

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە هەر ئەمڕۆ ئەو بڕەی کە بۆ پارێزگای سلێمانی تەرخانکراوە رەوانە بكرێت.

 

بابەتی پێشتر

کێ دەتوانێت جیرۆنا رابگرێت؟

بابەتی دواتر

قائیمقامیەتی سلێمانی: لە مانگی رابردوودا 52 شوێن داخراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە قەڵادزێ کەسێک کوژرا

پۆلیسی راپەڕین ئاشکرایکرد، کەسێک لە قەڵادزێ بە پێنج گوللـە کوژراوە و کەسوکارەکەی دەڵێن، کێشەیان لەگەڵ هیچ کەسێکدا نییە.…
Total
0
Share