سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ئیدانەی تەقینەوەكانی شاری كرمان دەكات و رایدەگەیەنێت، “ئەركی ھەموولایەكە بە یەكگرتووییەوە ھەوڵەكان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەكبخەن”.

لە پەیامەكەی سەرۆكی یەكێتیدا هاتووە، “بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەكەی شاری كرمان دەكەم و پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی گەلی ئێران و كەسوكاری قوربانییەكان دەكەین و ‌ئەركی هەموولایەكە بە یەكگرتووییەوە هەوڵەكانمان بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و تیرۆریستان یەكبخەین و ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەكە بپارێزین”.

هەر لە پەیامەكەی سەرۆك بافڵدا هاتووە، “‌یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوسۆزە لەگەڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران و هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین”.

بابەتی پێشتر

سەرۆكی هەرێم: سەركۆنەی تەقینەوە تیرۆریستییەكانی شاری كرمان دەكەین

بابەتی دواتر

كۆمسیۆن دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share