فازڵ نەبی: دەکرا بە کەمتر لە مانگێک مامەڵەی خانەنشینان تەواوبکرانایە

بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، خانەنشینان سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە و هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی مووچەکانیان دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی کە دەبێت مامەڵەکانیان بچنەوە فەرمانگەی خانەنشینانی هەرێم.

فازڵ نەبی بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پڕۆسەی خانەنشینی ئەگەر بە شێوازی سیستەم و گونجاو بەڕێوەبچێت کاتێکی زۆر کەمی پێویستە، بە پێچەوانەوە نابێت پڕۆسەی خانەنشینی چەند مانگێکی پێ بچێت.

وتیشی، “لە هەموو دونیادا کاتێك فەرمانگەیەکی حکومی فشارێکی زۆری لەسەر دەبێت و ژمارەی کارمەندەکانیشی سنووردارە، حکومەت لە دام و دەزگا و وەزارەتەکانی دیکەوە کارمەندیان بە شێوەیەکی کاتی بۆ دەبات، لەپێناو تەواوکردنی مامەڵەکانیان بە زووترین کات، هەمان شتیش بۆ فەرمانگەی خانەنشینانی هەرێم گونجاوە”.

ئاماژەی بەوەشدا، هۆکاری سەرەکی دواکەوتنی مامەڵەی خانەنشینان دەگەرێتەوە ئەوەی کە پێویستە مامەڵەکان بچنەوە فەرمانگەی خانەنشینانی هەربۆیە کاتێکی زۆری دەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو، خانەنشینان سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە، لە کاتێکدا دەکرا بە کەمتر لە مانگێک مامەڵەکانیان تەواوبکرانایە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەدواداچوون بۆ گرانیی نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكانی فرۆشگای چاكسازیی گەورانی سلێمانی دەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاكسازیی كۆمەڵایەتی، ڕایگەیاند، بەدواداچوونمان بۆ گرانیی نرخی كەلوپەل و پێداویستییەكانی فرۆشگای چاكسازیی گەورانی سلێمانی کرد. بەڕێوەبەرایەتیی…
زیاتر ببینە

بزوتنەوەی گۆڕان: بەشداریی كابینەی دەیەم ناكەین و وەكو هێزێكی ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە

وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، “بەشداریی كابینەی دەیەم ناكەین و وەكو هێزێكی ئۆپۆزسیۆن دەمێنینەوە”. دلێر عەبدولخالق، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان…
Total
0
Share