راوێژکارێکی سودانی لەسەر بودجەی ساڵی 2024 قسەی هەیە

راوێژکارێکی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، “بودجەی فیدڕاڵی ساڵی 2024 ی عێراق، پارێزگاری لە بنچینە نەگۆڕە پەسەندکراوەکانی خۆی دەکات و لە هەمان کاتدا چاودێری پێشهاتەکانی گۆڕانی نرخی نەوت لە جیهان و کاریگەرییەکانی لەسەر سەرچاوەکانی بودجە دەکات.”
مەزهەر محەمەد ساڵح راوێژکاری دارایی محەمەد شیاع سودانی رایگەیاند، یاسای بودجەی فیدڕاڵی کە لە ساڵی 2023 دا پەسەندکرا، پارێزگاری لە هەموو بنچینە نەگۆڕەکانی دەکات کە پەسەندکراون لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە.
راوێژکارەکەی سودانی لە درێژەی قسەکانیدا دوو ئاڕاستەی کاریگەری ئاشکراکرد، یەکەم باشترکردن و فراوانکردنی سەرچاوە داراییەکان (نانەوتییەکان) هاوتا لەگەڵ فرۆشتنی نەوتدا دووەم نەرمی پڕۆژەیاساکەیە لە کاتی دروستبوونی هەر کورتهێنانێکی دارایی و ئەولەویەتەکانی خەرجییە گشتییەکاندا.
مەزهەر محەمەد ساڵح ئەوەشی دووپاتکردەوە، “بودجە لەسەر شێوازی خەرجییە بنەڕەتییەکان بەردەوام دەبێت لەوانەش، دابەشکردنی مووچە و کرێ، چاودێری کۆمەڵایەتی، پڕۆژەکانی پەرەپێدانی خزمەتگوزاری، جگە لە پڕۆژەکانی پاڵپشتی کەرتی تایبەت، بازاڕی کار، و دامەزراندن لە رێگەی سندوقی عێراق بۆ گەشەپێدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی نه‌بوونى پاره‌ له‌ بانكدا ئه‌مڕۆ مووچه‌ له‌ سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌ دابه‌شنه‌كرا

به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌ له ‌بانكه‌كانى سلێمانى‌ و هه‌ڵه‌بجه‌، ئه‌مڕۆ مووچه‌ى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیری دابه‌شنه‌كرا. سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به‌ تۆڕی میدیایی…
Total
0
Share