لەكاتی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12 هێڵەكانی ئینتەرنێت ڕادەگیرێن

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم بڕیاریدا لەكاتی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی 12دا سەرجەم داتا و خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت ڕابگرێن، تا پرۆسەی تاقیكردنەوەكان كۆتایی دێت، ڕاگرتنەكەش لە كاتژمێر 6:30ی بەیانییەوە تا 10:30ی بەیانی دەبێت.

لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، ئانۆ جەوهەر وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لەگەڵ نوێنەرانی سەرجەم كۆمپانیاكانی بواری خزمەتگوزاریی گەیاندن كۆبووەتەوە، ئامانجی سەرەكیی كۆبوونەوەكە ڕاگرتنی خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت بووە لەكاتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەكانی ئەمساڵدا.

لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكراوە لەبارەی دانانی ڕێوشوێنی تایبەت بە ڕێگریكردن لە دیاردەكان و شێوازەكانی “قۆپیەكردن” لە تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی، كە بڕیارە 25ی ئەم مانگە دەستپێبكات.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، لەكۆبوونەوەكەدا “بڕیاردرا بە ڕاگرتنی سەرجەم داتا و خزمەتگوزارییەكانی ئینتەرنێت لەكاتی دیاریكراوی ڕۆژانە، تا پرۆسەی تاقیكردنەوەكان كۆتایی دێت”.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هەر لە كۆبوونەوەكەدا قسەوباسكرا لەسەر كێشە و ناڕەزایی هاوڵاتیان و بەكارهێنەرانی هێڵەكانی گەیاندن، بەتایبەت خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت، كە پێویستە باشتر بكرێن و بەدواداچوونیان بۆ بكرێت.

لای خۆیەوە دیلان ڕەواندزی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ڕاگرتنی هێڵی ئینتەرنێت لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بووە و تەنها لەكاتژمێر 6:30 خولەكی بەیانییەوە تا 10:30 خولەكی بەیانی ڕادەگیرێت.

بابەتی پێشتر

قاسملو و هاوڕێیانی.. لەشەڕ و گفتوگۆدا هەر بەدوای سەندنی گیانیانەوە بوون

بابەتی دواتر

سلێمانی.. خانەنشینێك لەكاتی وەرگرتنی موچەدا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كوێستان محەمەد: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دووبارە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و لێبڕین لە مووچە نەكراوە

وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا باس لە دووبارە پەیڕەوكردنی سیستمی پاشەكەوت و…
Total
0
Share