پەیامێك لە سودانی-یەوە دەربارەی هێرشەكەی سەر پیرمام

فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق داوای لێكۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەكەی سەر هاوینەهەواری پیرمام لە هەولێر دەكات.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان داوای لە دەزگا ئەمنییەكان كردووە لێكۆڵینەوەی فراوان لە هێرشە تاوانكارییەكەی سەر هاوینەهەواری پیرمام (سەلاحەدین) لە هەولێر بكەن.

بەپێی راگەیەندراوەكە، راستەوخۆ دوای رووداوەكە فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان داوای كردنەوەی دۆسیەیەكی لەسەر رووداوە تاوانكارییەكە كردووە و، دەزگا ئەمنییەكانی راسپاردووە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكانی هەرێم بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ زانین و ئاشكراكردنی وردەكاریی هێرشەكە، بەمەبەستی گەیشتنە ئەنجامی خوازراو و ئاشكراكردنی لایەنی ئەنجامدەر.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، كاتژمێر 11:45 خولەكی شەوی رابردوو 30ی كانونی یەكەم بە دوو درۆنی بۆمبرێژکراو هێرشکرایەسەر بارەگایەکی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری پیرمام- هەولێر، کە خۆشبەختانە زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی ماددی لێکەوتەوە.

وتیشی، “ئەم هێرشە تیرۆریستییە لەلایەن هێزێکی لە یاسا دەرچوو بە چاوساغی و هاوکاریی جاش و هاوکارەکانیان بۆ سەر بنکەیەکی هێزی پێشمەرگە مەترسیدار و شەڕ فرۆشتنە”.

بابەتی پێشتر

ئاسۆ مامەند: کەرکوک شاری پێکەوەژیانی پێکهاتەکانە بە ناسنامە کوردستانییەکەی

بابەتی دواتر

کامانەن ئەو وڵاتانەی زووتر دەچنە ناو ساڵی نوێوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە لە دادگای رەواندزەوە داواکرابوو

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند كه‌ له‌لایه‌ن دادگای‌ لێكۆڵینه‌وه‌ی‌ ره‌واندزه‌وه‌ به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 داواكراو بوو. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی…
Total
0
Share