ئاگادارییەك لە پۆلیسی كەركوكەوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی كەركوك رایدەگەیەنێتن هەركەسێك دەموچاوی داپۆشرابێت رێوشوێنی یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی كەركوك كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە هەر كەسێك دەموچاوی داپۆشێت یان بیشارێتەوە بە پۆشینی قوماش، دەمامك یان هەر پارچە قوماشێك كە بۆ شاردنەوەی رووخساری بەكاریبهێنێت و ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەری دەگیرێتەبەر.

دوێنێ پێنجشەممە، لەلایەن چەكدارێكەوە تەقە لە تیمێكی پۆلیس كرا، بەهۆیەوە پۆلیسێك گیانیلەدەستدا و دووانی دیكەش برینداربوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی سلێمانی: دایکان و باوکان بە مۆبایلەکانیان دەتوانن ئاگاداری چۆنێتیی گواستنەوەی خوێندکاران بن

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبووەتەوە و باسیان لە وردەکاری چارەسەرکردنی کێشەکانی گواستنەوەی خوێندکاران کردووە و پێشنیارکراوە…
Total
0
Share