شارەوانیی سلێمانی: کۆمەڵێک دروستبوون زانیاریی پێشوەختە لەسەر پرۆژەکانمان وەردەگرن و دەیکەن بە دەستکەوتی خۆیان

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، بەمدواییانە کۆمەڵە کەس و لایەنێک دروست بوون پێشوەختە زانیاری دەربارەی پلانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان وەردەگرن و پاشان دەیکەن بە دەستکەوتی خۆیان لە سایت و پەیجە کۆمەڵایەتییەکاندا.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە ڕوونکردنەوەیەکدا بڵاوکردووەتەوە، “سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەپێی پلان و بەرنامەی ساڵی (2022) کارەکانی جێبەجێ دەکات و دڵسۆزانە تیمەکانى بەشە جیاوازەکانمان بە شەو و ڕۆژ لە ئەرکدان بە مەبەستی خزمەتکردنی شاری سلێمانی خۆشەویست بەبێ جیاوازی، بۆ هەموو لایەک ڕوون بێت سەرۆکایەتیمان لە ژێر فشاری هیچ لایەنێکدا کارەکانی ئەنجام نادات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەم دواییانە کۆمەڵە کەس و لایەنێک دروست بوون پێشوەختە زانیاریی دەربارەی پلانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانمان وەردەگرن و پاشان دەیکەن بە دەستکەوتی خۆیان لە سایت و پەیجە کۆمەڵایەتییەکان دا کە ئەوەش یەکناگرێتەوە لەگەڵ بەها پیشەیی و کۆمەڵایەتی و ڕۆژنامەوانییەکان”.

ئاشکراشیکرد، “بەشێوەیەکی باش کارمان لەسەر کۆمێنت و نامە و داواکاری هاوڵاتییان کردووە بۆیە ئەو کارە دەچێتە قاڵبی موزایەدە و خۆکردن بە خاوەنی پڕۆژەیەک کە پێشتر پلانی بۆ دانراوە و کاری لەسەر کراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: تیمێکی تەندروستیی یونامی بۆ چارەسەری توشبووانی کۆرۆنا دێنە هەولێر

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە 20ی تشرینی یەکەم، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان واژووکرد بەمەبەستی هاتنی تیمێکی تەندروستیی…
زیاتر ببینە

سەعدی پیرە: بافڵ جەلال تاڵەبانی داوایکردووە کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا بکات

وتەبێژى یەکێتی رایدەگەیەنێت، سەرۆکى یەکێتى داوایکردووە کورد بە یەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا بکات. سەعدی…
Total
0
Share